دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بە فڕۆکەی جەنگی سنووری چەند گوندێکی سنووری رانیە بۆردوومانکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان گوندەکانی زێوکە و دۆڵی رەسوو سەربە شارۆچکەی سەنگەسەر و گوندی پاشکۆتەڵ سەربە شارۆچکەی سەرکەپکان بۆردوومانکراون.
هەر بەپێی زانیارییەکان لە سنووری گوندەکانی سەرکەپکان بەهۆی بۆردوومانەکەوە هیچ زەرەروزیانێکی گیانی نەبووە، و شوێنانە دوورن لە ئاوەدانی. بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە پووش و پاوانی ئەو شوێنانە کەوتووەتەوە.