ئەمڕۆ پێنج ئەندامی خێزانێک لە چەمێکی گوندی قەرەنیاغا خنکاون و ناسنامەیان ئاشکرانەکراوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ٥ ئەندامی خێزانێک لە چەمێکی گوندی قەرەنیاغا خنکاون و تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.
بەرگریی شارستانیی راپەڕین لەمبارەوە رایگەیاند" رووداوەكە لەنێوان گوندی قەرەنی ئاغا و قەمتەران لە سنوری ئیدارەی راپەڕین روویداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا ناسنامەی قوربانییەكان ئاشكرانەكراوە و لە هەوڵی دەرهێنانەوەی تەرمی قوربانییەكاندان.