بەرگری شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" تەنها شەوی ڕابردوو ٧ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە".
بەڕێوەبەرایەتى بەرگری شارستانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" شەوی ڕابردوو ٧ رووداوى ئاگرکەوتنەوە هەبووە کە یەکێکیان سوتانى چێشتخانەى ماڵێک بووە لە کانى قرژاڵە، رووداوى دووەم سوتانى سێ کابینە بووە لە گوندى سوێرى شارەدێى گوێر".
ئاماژە بەوەشکراوە، ٥ رووداوى ئاگرکەوتنەوە و سوتانى پوش و پەڵاشیش لە ناوچەکانی (مەلائۆمەر، بەحرکە، پێنجى حەسارۆک، تورەق)، نزیک شەقامى ١٥٠ مەترى تۆمارکراون.