شەرڤانێکی کچی شارۆچەکەی چوار قورنەی سەر بە شاری رانیە کە نازناوی ( داستانێ قەندیلە) لە کوبانێ شەهیدبوو.
بەپپێ سەرچاوەیەکی تایبەت ئەو شەرڤانە، ناوە ئەسڵیەکەی (بەیان محەمەد)ە و رۆژی ٢٠ تشرینی یەکەم لەنێو کوبانێ دا لەکاتی راماڵین و کێوماڵکردنی گەڕەکەکانی ئەو شارە لە چەکدارانی داعش، شەهیدبووە.
داستانێ قەندیل پێش ئەوەی بنێردێت بۆ کوبانێ، لە قەندیل گەریلابووە لەریزی هێزەکانی پاراستنی گەل.