نێرگز محهمهدی چالاکوانی ئێرانی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ سزای یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
مستەفا نیلی پارێزەری نێرگز محەمەدی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس،
ڕایگەیاندووە" (٢٩)هەمین فەرمانگەی دادگای شۆڕشی تاران بەڕێوەچوو کە تێیدا نێرگز محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣ و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان،
بە پرۆپاگەندەی دژی دەوڵەت سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا".
نێرگز محەمەدی ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە ئامادەیی خۆی لە دانیشتنێکی دادگایکردندا ڕەتکردەوە، بەهۆی ئەوەی پێشتر داوای کردبوو دانیشتنەکە بەشێوەیەکی کراوە و بە بەرچاوی ڕای گشتییەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام داواکەی ڕەتکرایەوە.
نێرگز محەمەد تەمەنی ٥٢ ساڵە و چالاکوانێکە و ژیانی خۆی بۆ داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بەسەربردووە و چەندین جار لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەسەردا سەپێندراوە، بەهۆی هەڵمەتە بێوچانەکانی دژی سزای لە سێدارەدان و زیندانیکردنی تاکە کەسی.