بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە پارێزگای دهۆک کەسێک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
بە پێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر شەقامی گشتی بەڕێوەبەرایەتی باجی دهۆک روویدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە خەڵکی پارێزگای دهۆک بوون.
لە ئێستادا تەرمی قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە و دوو بریندارەکەش لە نەخۆشخانەی ئازادی لە ژێر چاودێری پزیشکدان.