" لیستی مووچەی مانگی ٦ی سەرجەم مووچەخۆران رەوانەی بەغدا دەکرێت"

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند" بەم نزیکانە لیستی مووچەی مانگی شەشی  فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا دەنێردرێت".

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان  رایگەیاند " پێش جەژن لیستی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا نێردراوە، وردبینی تەواو کراوە، ئەگەر بەغدا کێشەی دیکەی نەبێت، هەفتەی داهاتوو پارەکە ڕەوانە دەکرێت".

ئاشکراشی کردووە " هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ لیستی فەرمانبەران بۆ بەغدا دەنێردرێت و لەم ماوەیە دوو مووچە لە دوای یەک وەردەگرن".

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە" حكومه‌تی هه‌رێم لیستی موچه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ مانگی (حوزه‌یران/٦) به‌پێی خواست و رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی ره‌وانه‌ ده‌كات، بۆیه‌ له‌كاتی نه‌بونی هیچ گرفتێكدا، حكومه‌تی فیدڕاڵی پابه‌نده‌ به‌ناردنی موچه‌وه‌".


AM:12:03:20/06/2024