گەشتوگوزاری ھەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە ٨٤ ھەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە".
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" لە چوار رۆژی جەژندا پێشوازی لە ٨٤ ھەزار و ١٧٦ گەشتیار کراوە و لەو ماوەیەشدا ھیچ ڕووداوێکی نەخوزراو تۆمارنەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ سەرکەوتنی پلانی جەژن و پێشوازی لە گەشتیاران سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەکانی پشکنین ٤٠ سەرپێچی و ئاگادارکردنەوەیان تۆمارکردووە.