ئەمڕۆ ڕووداوێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوە لەسەر ڕێگەی (هەولێر بۆ گوێڕ) کەوتەوە و تائێستاش زیانەکان نەزانراوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە پاڵاوگەیەکی سەر ڕێگەی (هەولێر - گوێڕ) ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
تا ئێستا هۆكاری سەرەکی كەوتنەوەی ئاگرەكە ڕوون نییە و زەرەر و زیانەكانیشی نەزاندراون، لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای هەولێریش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان دەربارەی ئەو ڕووداوە بڵاونەکردووەتەوە.