نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هات

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ گۆڕانکاری بەسەردا هات.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٤ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٤ دۆلار و ٨٨ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨١ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٣٨ سەنت بوو.

ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس رۆژی ٢ی ئەم مانگە بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٣ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەمبکەنەوە.

شارەزایانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن کە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نەوت دەبێت لە بازاڕەکانی جیهاندا و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.




AM:09:50:21/06/2024