ئەو کچەی ملی لەلایەن کوڕێکەوە بە ١٢٠ تەقەڵ بڕدرابوو، تەندروستی جێگیرە

ئەو کچەی لە بحرکەی سەر بە هەولێر ملی لەلایەن کوڕێکەوە بە ١٢٠ تەقەڵ بڕابوو، بەهۆی ئەوەی رازی نەبووە هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.

دوێنێ لە نێو بازاڕی بەحرکە لە هەولێر کوڕێکی تەمەن ٢٠ ساڵ دوای رەتکردنەوەی هاوسەرگیری لەلایەن کچێکەوە، بە چەقۆ سەری کچێکی ١٦ ساڵی بڕی، بەڵام خەڵک بە زووی لەژێر دەستیان دەرهێناوە و نەیان هێشتووە گیان لە دەستبداو، دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ئەو کوڕە، کە کەسێکی بەکرهێنەری مادەی هۆشبەر بووە زۆربەی رۆژەکان لە بەردەم قوتابخانەکان وەستاوە و هەر لەوێش ئەو کچەی بینیوە، دواتر لە رێگەی جیاواز ژمارەی مۆبایل و هەژماری سناپەکەی دەستکەوتووە و هەڕەشەی لێکردووە کە سەری دەبڕێت ئەگەر رازی نەبێت شووی پێ بکات، دواتر رۆژێک دوای جەژن کچەکە دەچێتە بازاڕ بۆ کڕینی پێداویستی جەژن، ئەو کوڕە بینیویەتی و دوای کەوتووە، لە ناکاو لێی نزیکبووەتەوە و بە جەقۆ هێرشی کردووەتەوە سەر، ملی بە ١٢٠ تەقڵ دووراوەتەوە.

ئێستا کچە تەندروستی باشەو لە مردن رزگاری بووەو،  تاوانبارەکەش دەستگیرکراوە.

کوڕەکە ناوی (ع. ت)ـە و دوای تاوانەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکەی بۆ کراوەتەوەو، پێشتریش چەندان دۆسیەی تاوانی هەبووە. 
 
 




PM:12:27:21/06/2024