قایماقمی قەزای عوزەیم دەڵێت" بەهۆی هێرشێکی داعشەوە بۆ سەر ناحیەی عوزەیم رێگای سەرەکی بەغدا - کەرکوک لە عوزەیمەوە بۆ چەند کاتژمێرێک داخرا".
عودەی خدران قائیمقامی خالس بە میدیاکانی رگەیاند" هێزە ئەمنییەکانی عێراق رێگای کەرکوک – عوزەیمیان بۆ ماوەیەک داخست بەهۆی ئەو هێرشەی داعش کردبوویە سەر ئەو شارۆچکەیە لە چەند قۆڵێکەوە".
ناوبراو ئاشکرایکرد داخستنەکە بەمەبەستی خۆپاراستن بووە لەو مین و تەقەمەنیانەی چەکدارانی داعش لە حاڵەتی لەو شێوەیەدا پەنای دەبەنە سەر.
شەوی رابردوو ٢٣ ی تشرینی یەکەم چەکدارانی داعش لەدوو قۆڵەوە لە لەبەری تکریتەوە هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکە، پاش شەڕێکی قورس، داعش شکستی خواردو بەپێی هەواڵی پۆلیسی عێراقی زیاتر لە ١٥ چەکداریان لێدەکوژرێت، بەرامبەر برینداربوونی ٨ لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.