بەهۆی ئاگرەکەی ئامەد و مێردین ژمارەی گیانیان لەدەستدان گەیشتە ١١ کەس

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ئاگرەکەی نێوان پارێزگاكانی ئامەد و مێردینی باكووری كوردستان، ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزبووەوە بۆ ١١ کەس. 

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی ئاگرەکەی درەنگانی شەوی ڕابردوو کە لە چەند ناوچەیەکی نێوان پارێزگاکانی ئامەد و مێردینی باکوری کوردستان کەوتەوە ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ٧٨ کەسی دیکەش، ەهۆی ئاگرەکەوە تووشی تەنگەنەفەسی و برینداربوون و لەو ژمارەیەش پێنج کەس لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان. 

درەنگانی شەوی رابردوو، بەهۆی سووتانی پوش و پاوانەوە ئاگر لە دەغڵودانی گوندەكانی نێوان شارۆچكەی چنار و شەمرەخی باكوری كوردستان كەوتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئاگرەکە لە لایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوە كۆنترۆڵکرا.



PM:06:04:21/06/2024