سبەی یەکشەممە ئەزموونی گشتییەکانی پۆلی ١٢ دەستپێدەکات و بەڕێوەبەڕی گشتی پەوروەردەی سلێمانی دەڵیت" داوامان کردووە کارەبامان بۆ دابین بکرێت"، و لەماوەی تاقیکردنەوەکاندا هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگێرێن.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی پەوەرەدەی هەرێم وادەی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی راگەیاند و وتی" کە بۆ خولی یەکەم ٢٩٠٠٠ قوتابی و خوێندکار کە بەسەر ٤٢٣ هۆڵی تاقیکردنەوە دابەش کراون لە زۆربەی ناوچەکانی سنووری پارێزگاکەمان، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٦/٢٣ یەکەم تاقیکردنەوە دەست پێ دەکات".
ئاماژەی بەوەشداوە کە تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر ٧:٣٠ ی بەیانی، و لە هەفتەیەکدا لە ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە ئەنجام دەدرێت.
هاوکات دڵشاد عومەر بەڕێوەبەڕی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەڵیت" هەموو ئامادەکارییەکان ئەنجام دراون سبەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەستپێدەکات و داوامان لە هەموولایەک کردووە کە کارەبامان بۆ دابین بکەن".
ئاشکراشی کردووە کە لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی گواستنەوە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت پابەند دەکات لە رۆژانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی ١٢ـی ئامادەییدا دوو کاتژمێر ( لە ٦ی بەیانی ٨ ) ئینتەرنێت ببڕن.