بەرگری شارستانیی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی مەترسی خنکانی هاوڵاتیان لە وەرزی گەرمادا چەند رێنوێنییەکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات هاوڵاتیان بۆ پارێزگاری لە گیان و سەلامەتیان پێوەی پایبەند بن.
بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ھاووڵاتییان بەمەبەستی خۆ فێنککردنەوە و مەلەوانی، بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕوو لە بەنداو و ڕووبارەکان دەکەن، ئەوەش مەترسیی خنکان دروست دەکات، بەم هۆیەوە بەرگریی شارستانیی ھەرێمی کوردستان چەند ڕێنوێنییەکی تایبەت بە مەلەوانی بڵاو دەکاتەوە.
لەو ڕێنوێنیانەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردوونەتەوە، ھاتووە:
– مەلەکردن لەو شوێنانەی شارەزایت نییە زۆر مەترسیدارە .
ئەو شوێنانەی تابلۆی قەدەغەی لێ دانراوە گونجاو نییە بۆ مەلەکردن، چونکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی پشکنینی بۆ کراوە و مەترسیدارە .
– ئەگەر مەلە دەکەی لەو شوێنانە مەلە بکە کە قەرەباڵغە و کەسی مەلەزان و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لێیە بۆ ئەوەی ئاگادارت بن لە ھەر حالەتێکی لەناکاو .
ـ بەبێ ھیچ ئامرازێکی خۆپاراستن مەلەوانی مەکە وەک ( ھێلەگ و چوپ و…).
ـ ئاوەکانی سنوری ناوچە شاخاویەکان سارد و تیژڕەون بۆ مەلە کردن گونجاو نین .
ـ ئاوی زێی گەورە ، زێی بچوک قوڵیی و تەنکاویان دیاریکراو نییە بەھۆی کارکردنی کارگەکانی دەرھێنانی قوم و چەگڵ، ئاراستە و قوڵییان گۆڕدراوە بۆیە وریابە لە ھەموو شوێنێک مەلە مەکە .
– بەھیچ شێوەیەک بەنداوەکان بۆ مەلەکردن شیاو نین .
ـ یاری کردن و گالتەوگەپ لە ناو ئاو دەبێتە ھۆی تەنگە نەفەسی و ماندووبوون و شڵەژان .
– ھیچ کات منداڵ لەگەل خۆت مەبە بۆ مەلەوانی چونکە ژیانت لە مەترسی دادەبێت .
– لە ھەر بارودۆخێک پێویستیت بە ھاوکاری بوو تکایە بەزووترین کات پەیوەندی بە ژمارە ١١٥ بکەن بۆئەوەی بەزووترین کات تیمەکانی بەرگری شارستانی بەھاناتەوە بێن