پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێکی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەدات

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێكی تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ دەركرد.

بەپێی بڕیارەكان كە بە نووسراوی ژمارە (١٨٦) لە (٢٠٢٤/٦/١٠) دەرچووە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە، كارگێڕی ناوەندەكانی خوێندن لە ٢٤ تا ٢٩ی ئاب خوێندكاران بەسەر هۆڵەكانی خوێندندا دابەشدەكەن.

هاوکات بڕیاریشی داوە کە لە ٣١ی ئاب تا ٥ی ئەیلوول خشتەی هەفتانەی وانەكان دادەنرێت و بەشەوانەی مامۆستایان دیاری دەکرێت، ڕۆژی دووشەممە ١ی ئەیلوول ڕۆژی پەیوەندیكردنەوەی مامۆستایانە بە ناوەندەكانی خوێندن.

لە ماوەی وەرزی هاوینیشدا كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لە دەوامدا دەبن.



PM:12:37:22/06/2024