ئۆتۆمبێلێكی حاجیانی هەرێم لە ڕوومادی وەرگەڕا
چوار حاجی گیانیان لەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکى حاجیانى هەرێمی کوردستان لە کاتى گەڕانەوەیان لە سعودیە، لە پارێزگای روومادى وەرگەرا و چوار لە حاجییەکان برینداربوون. 

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای ڕوومادی لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سلێمانی وەرگەڕا کە لە ئەنجامدا پێنج لە حاجییەکان برینداربوون". 

ئاماژە بەوەش دەکەن، لە ئێستادا سەرجەم حاجییەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی روومادی کراون و دۆخی تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیان، چواریان گیانیان لەدەستدا.

تا ئەمڕۆ ٢٥ حاجی هەرێمی كوردستان لە گەشتی حەجی ئەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە کە ٢٤ کەسیان بە ڤیزەی ساڵی چوونەتە ئەو وڵاتە.



PM:01:32:22/06/2024