پۆلیسی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت" سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە دوکانێکی ساردەمەنی لە گەڕەکی ڕەحیماوا دەستگیرکران".
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، ئەمڕۆ شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ سێ هاوڵاتی بە تۆمەتی تەقەکردن لە دوکانێکی ساردەمەنی لە گەڕەکی ڕەحیماوا دەستگیرکران".
ڕاشیگەیاندووە" دەستمانگرتووە بەسەر ئەو چەکەدا کە تاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە، ڕێوشوێنی یاسایی توندیش بەرامبەریان دەگیرێتەبەر".