لە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکیاوە دەستڕێژی گولـلە لە دوو گەنج کرا و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین - سوریا، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان گوندی دێرگر و گوندی جۆقی، چەکدارانی دەوڵەتی تورکیا ته‌قه‌یان له دوو گه‌نجی كورد کردووە به ناوه‌كانی جه‌مال محه‌مه‌د و محه‌مه‌د وه‌لید و له ئه‌نجامدا برینداربوون".
دەشڵێت" ئه‌و دوو گه‌نجه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ گونده‌كه‌یان ته‌قه‌یان لێكراوه و یه‌كێكیان به ناوی جه‌مال عه‌لی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تمه‌ند له شاری عەفرین، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوە".