ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ تەندروستی دهۆک ئاماری کار و چالاکییەکانی چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە و دەڵێت" زیاتر لە ١٢ هەزار نەخۆشخانەکانیان کردووە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ لە ئامارێکدا بڵاویکردەوە" لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا ١٢ هەزار ١٥٦ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە، هەروەها زیاتر لە ٦٥٠ هاوڵاتیش داخڵی نەخۆشخانە کراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو چوار ڕۆژەدا ١٧ کەس بە ڕووداوی جیاجیا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ١٤١ رووداوی جۆراو جۆریش روویانداوە.
ڕوونیشیکردەوە، ٢٠١ نەخۆش شتشتنی گورچیلەیان بۆ کراوە و ١٤٣ هاوڵاتیش دەرمانی کیماییان بۆ بەکارهێنراوە، ١٢ کەسیش قەستەرەی دڵیان بۆ ئەنجامدراوە.
تەندروستی دهۆک هەر لە ئامارەکەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، ١٧٨ منداڵ لەو چوار ڕۆژەدا لە دایکبوون کە ٨٧یان لە ڕەگەزی نێرە و ٩١ یشیان لە ڕەگەزی مێ بووە.