ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕێگەی (هەولێر - مەخمور)، پێشمەرگەیەک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
ئەمڕۆ لە ڕێگەی (هەولێر - مەخمور) نزیك گوندی كهنداڵ ڕووداوێکی هاتووچۆ له نێوان دوو بارههڵگردا روویداوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە هاوڵاتییەک کە پیشەی پێشمەرگە بووە لە لیوا هاوبهشهكانی پێشمهرگهی كوردستان و تانکەری ئاوی پێ بووە گیانی لەدەستداوە و هاوڕێکەشی بە سەختی بریندار بووە، لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
هەروەها شۆفێرەکەی دیکە بارهەڵگری گەنم بووە و دوابەدوای ڕووداوەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە.