لە ناحییەیەکی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، ژنێک لە رێگای خنکانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
ماڵپەڕی نەوژین لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردۆتەوە" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ژنێک کە تەمەنی نزیکەی ٦٠ ساڵ بووە و دانیشتوی ناحیەی سەرقەڵای سەر بە کفرییە، بە مردویی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی کەلار."
هەروەها هاتووە " ژنەکە بە خنکان گیانی لەدەستداوە و بەوتەی کەسوکارەکەیشی، ژنەکە خۆی هەڵواسیوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."
پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردوەتەوە و تەرمەکەش بۆ توێکاریی نێردراوە بۆ پزیشکیی دادوەریی.