هاوسەرۆكی پەیەدە ئەو قسانەی سەرۆك كۆماری توركیا رەتدەكاتەوە كە ئەمرۆ وتبووی پەیەدە قبوڵی كردوە چەكدارانی سوپای ئازادی سوری بچنە شاری كۆبانییەوە.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پەیەدە بە "رۆژنیوز"ی رایگەیاند: نازانین ئه‌ردۆغان ئه‌و قسانه‌ی له‌کوێ هێناوه ئه‌گه‌ر شتێک لای ئه‌و خۆی هه‌بێت ده‌بێت به‌ڵام شتێکی به‌و شێوه‌یه لای ئێمه‌وه نیه و ئاگاشمان لێی نیه ، دیدار و گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌یه نه‌ک په‌یه‌ده، به‌لام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێک نه‌گه‌یشتوه‌ته ئێمه .
ئه‌مڕۆ هەینی سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له تالینی پایته‌ختی ئه‌ستۆنای ڕایگه‌یاند که پارتی یه‌کیتی دیموکراتی قبوڵی کردوه 1300 چه‌کداری سوپای ئازادی سوری بچێته شاری کۆبانیه‌وه.
موسلیم وتیشی: ئێمه وه‌ک پره‌نسیپ دژی ڕیکه‌وتن نین له‌گه‌ڵ سوپای ئازاد، چه‌ند گروپی سوپای ئازاد وه‌ک ، جه‌بهه‌ی ئه‌کراد ، لیوای ته‌حریر ، ئه‌حرار ئه‌لره‌قا و چه‌ند گروپی تر هه‌ن که تا ئیستاش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دان بۆ ئه‌و گروپانه‌ی تریش تا ئێستا به‌رده‌وام له دیدار و گفتوگۆدان، ئێمه دژی ڕێکه‌وتن نین له‌گه‌ڵیاندا به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌ته‌وه سه‌ر یه‌په‌گه نازانین یه‌په‌گه له‌گه‌ڵیان به‌کوێ گه‌یشتون.
سه‌باره‌ت به چوونی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ کۆبانی ساڵح موسلم وتی، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ته‌کنیکی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه گفتوگۆمان کرد و ڕێکه‌وتین، له‌لایه‌نی سیاسیشه‌وه هیچ کێشه‌یه‌کمان نه‌ماوه، به‌ڵام ئا ئیستا که‌ی دێن چۆن دێن و چه‌ندێک دێن جارێ نازانین ، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌فه‌رمانداری پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه‌وه هه‌یه ئه‌وان خۆیان قسه‌ی لێ ده‌که‌ن نه‌ک ئێمه .
له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی چونی پێشمه‌رگه بۆ کۆبانی موسلیم وتی، پێشمه‌رگه له ڕێی تورکیاوه ده‌چنه کۆبانی تورکیا قبوڵی کردوه ڕێکه‌وتن هه‌یه و ڕێگه‌یان پێده‌دات.