خوێندکارێکی پۆلی ١٢ لە کاتی چوونی بۆ تاقیکردنەوە گیانی لە دەستدا

خوێندکارێکی پۆلی ١٢ لەکاتی چوونی بۆ تاقیکردنەوە تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و گیانی لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەگەڵ دەستپێکی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢،  خوێندکارێک لەکاتی چوونی بۆ تاقیکردنەوە لە سەر ڕێگەی چەمچەماڵ- تەکییە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەو قوتابییە ناوی زانیار خواکەرەمە، و خوێندکاری پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بوو.




AM:11:52:23/06/2024