پارێزگاری
هەولێر جەختی لەوەکردەوە کە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر خێراتر
کاراوە و وتیشی" کەسێک بە
تۆمەتی سووتاندنی بازاڕەکە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسەدا
دەکرێت".
ئەمڕۆ
یەکشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند" پڕۆسەی
نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر خێراتر کراوە، ئەوە بە ئامانجی ئەوەی
کاسبکاران هەرچی زووە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان".
ئۆمێد خۆشناو راشیگەیاند"کەسێکیان بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕەکە
دەستگیر کردووە و دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسەدا، دوای تەواوبوونی
پڕۆسەکەش ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی دەخەنە روو".
جەختی لەوەشکردەوە کە بەهۆی
ئاگرەکەی شەوی ٥ی ئایار، ٢٢٧ دوکان و حەوت
کۆگا سووتان و زیانیان بەرکەوت. وتیشی، لە رووداوەکەدا ١٥ کەس بریندار بوون و
رەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
شەوی
٥ـی ئایار، بۆ دووەم جار لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری
هەولێر کەوتەوە و دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی بەرگری
شارستانییەوە، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.