ئەمرۆ یەک شەممە هاتوچۆی هەولێر لە بارەی سزای کامێرەکانەوە بۆ شۆفێران روونکردنەوەیەکی پێویستی بڵاوکردەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، " ده‌نگۆیه‌ك له ناو شۆفێران هه‌یه زۆر جار له شه‌قامه‌كاندا كاتێك ماتۆڕسكیلێك به‌خێرایی به ته‌نیشتیان دا تێپه‌ڕده‌بێت و كامێرای چاودێری تیژڕۆیی وێنه‌ی ده‌گرێت و فلاش لێده‌دات، ئه‌و شوفێرانه‌ی نزیكن له‌و ماتۆڕسكیله واده‌زانن سه‌رپێچییه‌كه بۆ ئه‌وانیش تۆمارده‌كرێت".
لە درێژەی روونکردنەوەکەدا هاتووە" لەم حاڵەتانەدا کامێرای چاودێری تیژ ڕۆیی چوار گۆشەیەکی سەوز وەک ئاماژە دەخاتە سەر ماتۆڕەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیكه هیچ سەرپێچیەکیان بۆ تۆمار ناکرێت، ئەگەر لەخێرایی دیاری کراو ڕۆیشتبن".