به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، ئەمشەو ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هەولێر ڕووداوێکی ئاگرێك كه‌وتنەوە لە ماڵێکدا ڕوویدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له ئه‌نجامی ئه‌و روداوه‌ش هاوڵاتیه‌كی لە ڕەگەزی (نێر) گیانی له‌ده‌ستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، بۆ شوێنی ڕووداوەکە توانراوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه بەردەوامە.
بەرگری شارستانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناسنامەی قوربانییەکە و هۆکاری سەرەکی ئاگرەکەی باس نەکردووە.