لە کەرکوک .. باوکێک تەقە لە کوڕەکەی دەکات

لە کەرکوک لەگەڕەکی شۆرجە کە گەڕەکێکی کوردنشینە باوکێک دوو فیشەک دەنێت بە کوڕەکەیەوەو برینداری دەکات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند"، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە کاتژمێر ٢ ی شەو لە گەڕەکی شۆرجە باوکێکی بە سواری ماتۆرەوە تەقە لە کوڕەکەی دەکات و برینداری دەکات.

ئەو باوکە کە تەمەنی نزیکی ٦٠ ساڵە و لەسەر ماتۆڕەکەیەوە تەقە لە کوڕەکەی دەکات و دواتر پاسەوانەکانی ماڵە بەرپرسێکی کەرکوک
کە نزیکی شوێنی رووداوەکە دەبێت دەستگیریدەکەن.

باوکەکە خانەنشینی سەربازییەو ئێستا دەستگیرکراوە.




AM:09:31:24/06/2024