وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایدەگەیەنێت" به‌هۆی ته‌قینی تانكی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر، هاوڵاتیه‌ك كه كاری له حیمكردنی تانكیه‌كه‌ی ده‌كرد، گیانی له‌ده‌ستدا".
عەلی جەمال قدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند" لە قەزای کفری لە کاتی لەحیمکردنی تەنکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، بەهۆی کۆبوونەوەی غاز تانکی ئۆتۆمبێلەکە تەقیەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامدا ئاسنگەرێک بە ناوی (ماهیر ڕەشید حەمید) لە دایکبووی (١٩٨٧) دانیشتووی شاری کەرکوک گیانی لەدەستدا.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندووە" لە ئێستادا بە مەبەستی تۆێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".