لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق لە پشکی پارتی، وەک سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دەستبەکاردەبێت.
بەپێی نوسراوێکی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە ڕێکەوتی ئەمڕۆ دووشەممەی لەسەرە تێیدا هاتووە" بە پشتبەستن بە مەرجەکانی بەرژەوەندی گشتی و بە فەرمانی دیوانی ژمارە (٢٤٠٢٣) کە لەلایەن ژمارە (٢٤٨٠٢٧٠) لە ١/٩/٢٠٢٤ دەرچووە و لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردرا، بە ڕاسپاردنی بەنکین ڕێکانی وەزیری بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی و کارە گشتیەکان، لەگەڵ ئەرکی
سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دیاریبکرێت".
هەروەها لە بەڵگەنامەکەدا لە خاڵی دووەمدا هاتووە" کە فەرمانەکە لە بەرواری دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت".