وەزیری کۆچی عێراق رایدەگەیەنێت" ٣٩٧ ئاوارەی دهۆک گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان".
ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری کۆچی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" ٣٩٧ ئاوارە کە لە دەرەوەی کەمپەکانی ناحیەی خانکی و گوندەکانی دەوروبەری پارێزگای دهۆک دەژیان، گەڕانەوە قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کۆچی جیهانی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، پاڵپشتی لۆجیستی ئەو ئاوارەنە کرا، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان.