لە پرۆژەی ئاودێری کەرکوک گەنجێک خنکا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ گەنجێک لە پرۆژەی ئاودێری کەرکوک لە نزیک قەزای دوبز خنکا. 

ئەمڕۆ گەنجێک لە پڕۆژەی ئاودێری کەرکوك لە نزیک قەزای دوبز خنکا، دوای ڕووداوەکەش لە لایەن تیمێکی مەلەوانییەوە تەرمەکەی لە ناو ئاوەکە دەرهێنرایەوە. 

بەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵکی قەزای دووبزە کە بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە ئاوەکەوە و خنکاوە.



PM:01:36:25/06/2024