لە هەولێر گەنجێک لە ڕووداوێکدا گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ گەنجێک لە سنووری پارێزگای هەولێر لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا. 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی)، ئەمڕۆ گەنجێك بە ناوی فایەق هەرکی لە كارگه‌یەکی دروستکردنی شیشی ئاسن لە کاتی کارکردن شیشێك بەر سکی کەوتووە و گۆرچیلەیشی گرتووە و دواتر گیانی لەدەستداوە. 

ئەو گەنجە دانیشتووی سۆران بووە و لە هەولێر بە مەبەستی کارکردن دەمایەوە، هەروەها ناوبراو ماوەی هەفتەیەك بوو ئاهەنگی مارەبڕینی ئەنجام دابوو.




PM:02:23:25/06/2024