هێزەکانی تورکیا لە نێوان هەردوو گوندی کانی بەلاڤێ و بێلیزانی لەسەر رێگای سەرەکی هەردوو ناحیەی بامەرنی و کانی ماسی لە سنوری قەزای ئامێدی دوو رۆژە بازگەی داناوە.
بەپێ زانیاریەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، سوپای تورکیا شۆفەڵ و ئامێرەکانی تریان هێناوە و رێگایەك بۆسەر چیای مەتین دروستدەکەن، ئاو مەفرەزەیە بۆ حیمایەی خۆیان داناوە و هیچ کێشەیەك بۆ هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دروست نەبووە.
هاوکات شەوی رابردوو هێزێکی زرێپۆش و پیادە چوونەتە ناو گوندی کێستە لە دەڤەری بەرواری باڵا لە ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی و لەوێوە بەرەو گوندی چەلکێ و سەربازگەی (گردی بیێ) لەو ناوچەیە رۆیشتوون کە دەکەونە باکوری چیایی مەتین.