"چەند کەسێک لە دۆسیەکەی خواناس وریا تۆمەتبارن"

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دادگای سلێمانی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر بکوژی خواناس وریادا و پارێزەری دۆسیەی خواناس وریاش دەڵێت" چەند کەسێکیش لە دۆسیەکەدا تۆمەتبارن". 

کارزان فازیڵ پارێزەری دۆسیەی کوشتنی خواناس وریا، ئەمڕۆلە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی) ئامادەیی بوو رایگەیاند" دادگای سلێمانی بڕیاریداوە بە سەپاندنی سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر بکوژی خواناسدا، چەند کەسێکیش لە دۆسیەکەدا تۆمەتبارن". 

وتیشی" بڕیارەکە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دراوە و بڕیار کۆتاییش لەبارەی تانەدان لەو سزایە، لای خاوەنی سکاڵاکەیە لە دۆسیەکەدا کە خانەوادەکەی خواناسن". 

ڕاشیگەیاند" لە کاتی گەڕانەوەی بڕیارەکە بۆ دادگای تەمییز، بە ئەگەری زۆرەوە بڕیارەکە دەگۆڕێت بۆ لە سێدارەدان". 

ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لەم لینکەوە ببینە


PM:03:07:25/06/2024