"ئەمساڵ زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە هەولێر کراوە"

ڕێکخراوی پەیامنێران ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا زۆرترین حاڵەتی پێشلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە". 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ئەمساڵ ٧٨ حاڵەتی پێشێلکاری تۆمارکراون کە بەرامبەر ١٤٥ ڕۆژنامەنووس ئەنجام دراوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە كۆی ئەو حاڵەتانە ٤٦ یان لە هەولێر و ٢١ حاڵەت لە دهۆك و ١١ حاڵەت لە سلێمانی بووە و هیچ حاڵەتێكی پێشێلكاریش لە هەڵەبجە ئەنجامنەدراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێگانەدان بە ڕووماڵکردنى ٥٩ حاڵەت ھەبووە، ھێرش و دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی ١٩ حاڵەت بووە.



PM:03:50:25/06/2024