بۆ جارێکی تر ئه‌مرۆ دوو کۆپته‌ری عێراقی 16 په‌ره‌شووت شتومه‌کیان به‌ردایه خواره‌وه بۆ چه‌کدارانی داعش له‌ناو جه‌له‌ولادا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ده‌ڤه‌ری جه‌له‌ولا به سپی میدیای راگه‌یاند " ئه‌مرۆ کاژمێر 4 پاشنیوه‌ر دوو کۆپته‌ری عێراقی هاتنه سه‌ر ئاسمانی جه‌له‌ولاو 18 په‌ره‌شووت شتومه‌کیان فرێدایه ناو جه‌له‌ولاوه"، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه " له‌ناو سووپای عێراقدا خه‌ڵکانێک هه‌یه کار بۆ داعش ده‌که‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که گومان له‌وه‌دا نه‌ماوه که ئه‌و په‌ڕه‌شووتانه‌ی ئه‌و شتومه‌کانه فڕێ ده‌ده‌نه خواره‌وه "کار بۆ داعش ده‌که‌ن له‌ناو جه‌له‌ولادا".
دوێنێ 23 ی تشرینی یه‌که‌م، له‌میانه‌ی هه‌وڵه‌کانیدا سپی میدیا بڵاویکرده‌وه که نزیکی کاتژمێر ٢ی پاشنیوەرۆ فرۆکەیەکی کۆپتەر کۆمەکی بۆ چەکدارانی داعش لە جەلەولا بەرداوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیەی هێزی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ماوەی چەند رۆژێکیش لەمەوبەر بەهەمان شێوە کۆپتەرێک هاریکاری لەسەر ئاسمانی جەلەولا بەرداوەتەوە.