لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە بڵاویکردەوە" لە هەشت هێرشی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٤ی حوزەیران لە خواکورک، دەرگەلێ، مەتینا، گردی ئێف ئێم، گردی ئامێدی و زاپ، پێنج سەربازى تورکیا کوژران و سێ سەربازیش برینداربوون".
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" هەر لە هێرشەکەدا درۆنێکى بۆمبرێژکراوى سوپاى تورکیا تێکشکێندراوە".
ڕاشیگەیاندووە" ڕۆژى ٢٣ و ٢٤ی حوزەیران، چیاى گارە و مەتینا و زاپ، شەش جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی جەنگی لەلایەن سوپاى تورکیاوە بۆردوومانکران".