بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، هێشتا کات له‌به‌رده‌سته و پێویستە پێش ساڵی نوێی خوێندن كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر بكرێت.
لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" هه‌وڵی زۆر دراوه و قسه‌ی زۆری له‌سه‌رکراوه و زۆریشی خایاندووه، ئه‌وه‌ی ئێستا پێویسته ئه‌وه‌یه پێش ده‌ستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت په‌روه‌رده و فێرکردن سه‌قامگیریی به خۆیه‌وه ببینێت، ئه‌وا پێویسته مامۆستایانی به‌ڕێزی وانه‌بێژ به‌مافه‌کانیان بگه‌ن".
ڕاشیگەیاند" هێشتا کات له‌به‌رده‌سته و پێویستە کێشه‌کانی مامۆستایانی وانەبێژ چاره‌سه‌ر بکرێن و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دراون به زوویی ببنه کردار".
جەختیشی كردەوە، پێویسته هه‌مووان کار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بکه‌ین و هه‌مووان ئاماده‌ی هه‌موو هاوکاری و کارێک بین، که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته.
بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ وتیشی"هێشتا کاتمان له‌به‌رده‌سته بۆ ساڵی نوێی خوێندن و ده‌توانین پێکه‌وه کاری جدیی بکه‌ین بۆ كۆتایی هێنان بەو پرسە و چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ".
ماوەی چەند ساڵێكە مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندن دەكەن و بۆ ئەوەش ساڵانە لەگەڵ دەستپێكی دەوام چەندین جار خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و بەهۆیەوە پڕۆسەی پەروەردە پەكی دەكەوێت.