کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەکاتی مەلەکردندا خنکا

ئەمشەو کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە سەیرانگای گۆڵێی سنووری پێنجوێن لە کاتی مەلەکردندا خنکا.

پۆلیسی ناحیەی گەرمک رایگەیاند" گەشتیارییەک کە بە نەتەوە عەرەب بووە، لە سەیرانگای گۆڵێی سنووری پێنجوێن لە کاتی مەلەکردندا خنکا".

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو گەشتیارە کچێکی تەمەن ١٦ ساڵە و خەڵکی بەغدایە و بۆ گەشتکردن لەگەڵ بنەماڵەکەیەوە هاتوونەتە سەیرانگای گۆڵێ و ئەمشەو کاتژمێر ٨ خنکاوە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی پێنجوێنە و دوای رێکارەکانی رادەستی کەسوکاری دەکرێت.
 


PM:10:51:25/06/2024