له‌کوبانێ به‌قورسی له هه‌ر سێ به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌ئێواره‌ی 24 تشرینی یه‌که‌مه‌وه درێژه‌ی هه‌یه، داعش به‌تۆپ بۆردومانی ناو شاره‌که ده‌کات و هاوڵاتیه‌ک شه‌هید‌و چه‌ندانی تریش بریندار ده‌بن.
لێکۆڵه‌رو چاودێری سیاسی ئاری هه‌رکی به‌سپی میدیای راگه‌یاند " ئه‌مشه‌و چه‌کدارانی داعش به‌چه‌کی قورس ده‌ستیانکردووه به‌بۆردومانی ناو شاری کوبانی و هاوڵاتیه‌ک به‌ناوی محه‌مه‌د حه‌مێ که 44 ساڵه شه‌هیدبوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین هاوڵاتی تریش برینداربوون".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له ئێواره‌وه شه‌ڕێکی قورس له‌هه‌ر سێ به‌ره‌ی شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵات و باشور‌و رۆژئاوا درێژه‌ی هه‌یه.
بۆ چه‌کدارانی داعش رۆژی 24 ی تشرینی یه‌که‌م رۆژێکی پڕ شکست بوو، جگه له‌وه‌ی له به‌رزایی ته‌لشعێر جارێکی تر شکستیان خوارد، هاوکات له‌به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات و باشوریش باری سه‌ربازیان دژوار بوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که دوو ئه‌میریان لێ کوژرا، به‌ناو ئه‌بو خالیدی ئازه‌ری و ئه‌بو موازه.