وادەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ کۆمسیۆن درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبات، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ وادەی پێشکەشکردنی ناوی لیستی هاوپەیمانێتی و کاندیدەکانی درێژکردەوە. 

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق، ڕایگەیاند" دادوەر عەباس فەتلاوی سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی تۆماری هاوپەیمانی، پارت و كاندیدانی خوازیاری بەشداریكردن لە هەڵبژاردن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، درێژكردنەوەی وادەكە تا كۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی ٤ی تەموزی ٢٠٢٤ دەبێت.

بڕیارەکەی کۆمسیۆنی عێراق لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دوا وادەی رادەستکردنی لیستی هاوپەیامنێتی و کاندیدەکان بوو، هەروەها دوێنێش سەرۆکایەتی هەرێم بڕیاریدا ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات. 



PM:01:32:27/06/2024