ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێک لە دانیشتوانى گەڕەکی ئیسکان و سەیداوە لە هەولێر، دژی کەم ئاوی گردبونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەشێک لە دانیشتوانى گەڕەکی ئیسکان و سەیداوە لە هەولێر، بە هۆی کەم ئاوی و گردبوونەوە.
هەروەها، لە ئێستادا دانیشتوانى گەڕەکی ئیسکان و سەیداوە لە هەولێر، بەهۆی کێشەی کەم ئاوییەوە شەقامی ٦٠ مەترییان داخستووە.
ماوەی مانگێکە بەشێکی گەڕەکەکانی پارێزگای هەولێر بە دەست کێشەی بێ ئاوییەوە دەناڵێنن و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار گردبونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە.