بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" کۆڵبەرێکی کورد سزای له‌ سێدارەدانی بەسەردا سه‌پێندرا

کۆڵبەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە سێ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای له‌ سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە. 

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویکردەوە" ئیدریس ئالی تەمەن ٣١ ساڵ و باوکی دوو منداڵ لە لایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ورمێوە بە تۆمەتی سیخوڕیکردنی بۆ ئیسرائیل سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوه‌". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدریس ئالی نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە لە سەردەشت دەستگیرکرابوو و لە کۆتاییدا بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ورمێ گواستراوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە" دۆسیەکەی ئیدریس ئالی دوای ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سزای سێدارەکەی بۆ دیوانی باڵای وڵات نێردراوە، ناوبراو تا ئێستا لە مافە سەرەتاییەکان وەکو دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە". 



PM:02:31:27/06/2024