( زە ستریت جورناڵ ) بڵاویکردۆتەوە" یەکێک لە رزگاربووەکانی بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە، بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی و کوشتنی کچێکی ١٦ ساڵی کورد لەناو بەلەمەکەدا دەستگیر کراوە."
ئەو میدیایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " دوای لێکۆڵینەوەکان لەلایەن پۆلیسەوە، دەرکەوت یەکێک لە رزگاربووەکانی ئەو بەلەمەی شەوی١٦ لەسەر ١٧ـی ئەم مانگە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت، تاوانبارە بە کوشتنی یەکێک لە سەرنشنەکانی بەلەمەکە".
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو " تاوانبارە خەڵکی هەرێمی کوردستانە و پێش ژێرئاو کەوتنی بەلەمەکە توندوتیژی سێکسی بەرامبەر کچێکی ١٦ ساڵی کورد لەناو بەلەمەکەدا ئەنجامداوە و دواتر خنکاندوویەتی".
لە کاتی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی ئیتالیادا دایکی کچەکە کە لەو ١١ کەسەدا بووە کە رزگاری بووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تاوانی ئەو پیاوەی ئاشکرا کردووە کە کچەکەی کووشتووە.
"دوای پشتڕاستکردنەوەی تۆمەتەکە، دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی داواکارییەکانی داواکاری گشتیی لۆکری، بڕیاریدا بە زیندانیکردنی ئەو کەسە."( زە ستریت جورناڵ).
شەوی ١٦ لەسەر ١٧ـی ئەم مانگە بەلەمێک لە کەناری لۆکرید لە ئیتاڵیا بەدووری ١٢٠ میل بەهۆی شەپۆلەکانی دەریاوە ژێرئاو بەپێی زانیارییەکانیش لە بەلەمەکەدا ٧٥ کۆچبەری کوردی تێدابووەو تەنها ١١ کەسیان رزگاریان بووە، دواتریش یەکێکیان لەو رزگاربووانە مردووە.