بڕیارە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو پرۆسەی دادگاییکردنی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لە دهۆک بەڕێوەبچێت.
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە دادگای تاوانەکانی پارێزگای دهۆک، یەکەمین دانیشتنی پرۆسەی دادگاییکردنی رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد بەڕێوەدەچێت.
ماوەی (٢٤٨) سلێمانی ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی (ڕۆژنیوز) لە دهۆک دەستگیرکراوە و ئەوەش یەکەمین دانیشتنی دادگاییەکەی دەبێت کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەرێوەبچێت.
سلێمان ئەحمەد خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە دەروازەی فیشخابور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆکیش ڕایگەیاند" دەستگیرکردنی سلێمان ئەحمەد پەیوەندی بە كاری رۆژنامەوانییەوە نییە، بەڵکو هۆکاری دەستگیرکردنەکەی پەیوەندی بە کارکردن بۆ پەکەکە هەیە".
هەروەها لای خۆشیەوە دهستهی بهڕێوهبهری ئاژانسی رۆژنیوز دوای ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی دهۆک وتی" سەرجەم تۆمەتەکان رهتدهكهینەوە و پارتی دەیەوێت ئەم کەیسەش هاوشێوەی کەیسی زیندانییانی تری بادینان بە لاڕێدا ببات".