ڤیدیۆ و وێنە.. سوپای تورکیا گوندێکی ناوچەی ئامێدی لەخەڵکەکەی چۆڵ دەکات‌و بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

 سوپای تورکیا گوندی دەرگەلێ لە ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، بە خەڵکەکەی چۆڵ کرد.

پەیامنێری( سپی) رایگەیاند" لە دوێنێشەوەوە تا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی سوپای تورکیا گوندی دەرگەلێ لە ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی چۆڵ کردووە و خەڵکەکەی روویان لە گوندەکانی دیکەی ناحیەکە کردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە کە دانیشتوویانی ئەو گوندە ٦٠ بۆ ٧٠ خێزان بوون و گوندەکەیان جێ هێشتووە.

هەروەها سووپای تورکیا بەیاننامەیەکی کورتی بە سێ زمانی کوردی و تورکی و عەرەبی لەناو خەلکی ناوچەکە بڵاوکردووەتەوە و وتویەتی" ببورن کە کاتەکانت بەفیڕۆدا بە وەستاندنت لە کاتی گەشتەکەتدا. بە پاڵپشتی ئێوە ناوچەکە مسۆگەر( ئەمن) دەکەین. سوپاس بۆ تێگەیشتنتان و پشتگیریتان بەرز دەنرخێنین". 

بۆ بینی ڤیدیۆکە جوێنی تیلیگرامی سپی بکەن: https://t.me/speemedia

وێنەی بەیاننامەکەی سوپای تورکیا لەخوارەوە ببینە:




PM:05:58:28/06/2024