پۆلیس: لیوا محسن حەمە رەشید خۆی کوشتووە

پۆلیسی پارێزگای هەولێر کوشتنی لیوا محسن حەمە رەشید هاوسەری ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا، ئاشکرا کردو دەڵێت" کارێکی "  خۆکوژی " بووە.

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کە ئەمشەو هەینی ٢٨ ی حوزەیران بڵاویکردەوە دەڵێت " دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٨/٦ کاتژمێر ٣٠:٤ خولەکی ئێواره تیمەكانی بەڵگه و تاوانی هەولێر و تیمەكانی كامێرای چاودێری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنه شوێنی ڕووداوێكی گیان لەدەستدان له شەقامی لاوەكی ١٥٠ مەتری هەولێر نزیك یەکەکانی نیشتەجێبوونی سلاڤا ستی، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەكان دوای گەیاندنی تەرمەکه بۆ پزیشكی دادی، دەرکەوت کە هاووڵاتییەک به ناوی ( محسن رەشید ) كه پیشەی ئەفسەره به پلەی لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە چەكی جۆری كلاشنکۆف كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه".

هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووشە" كه لیوا محسن رەشید به تەنیا بووە له ناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی خۆیدا".

لیوا محسن محمد رەشید  هاوسەری دكتۆرە ڤیان سەبری یە، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانەو، ڕۆڵێكی دیاری لەناوچەی شنگال هەبووە لەمەڕ پرسی ئاوارەكان و دۆزینەوەی چارەنووسی كچە ڕفێدراوە ئێزیدییەکان لەلای دا*عش هەبووە.




PM:09:07:28/06/2024