نوێترین ئاماری ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران راگەیەنرا

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران لە هەشتەمین جاری ڕاگەیاندنی ئامارە فەرمییەکاندا ئەنجامی بەرایی ١٩ ملیۆن و ٦٩ هەزار و ٧١٣ دەنگی هەژمارکراوی ڕاگەیاند کە ٤٧ هەزار و ٦٠٤ سندووقی دەنگدان لە کۆی ٥٨ هەزار و ٦٤٠ سندووق جیاکراونەتەوە.

نوێترین ئاماری ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێڕان بەم شێوەیەیە: 

مەسعوود پزیشکیان ٨ ملیۆن و ٣٠٢ هەزار و ٥٧٧

سەعید جەلیلی ٧ ملیۆن و ١٨٩ هەزار و ٧٥٦

محەممەد باقر قالیباف دوو ملیۆن و ٦٧٦ هەزار و ٥١٢

مستەفا پورمحەمەدی ١٥٨ هەزار و ٣١٤

بەگوێرەی ئەو ئامارانە هیچ کاندیدێک لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکانی بەدەست نەهێناوە و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری درێژدەکرێتەوە بۆ خولی دووەم.




AM:10:05:29/06/2024