قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه لەسەر نووسینی کۆمێنت سێ رۆژە هاوڵایەتیەکی بەگرتداوە، لە روونکردنەوەیەکیشدا ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سه له‌به‌رامبه‌ر داخستنی نانه‌واخانه‌كه‌ی له‌چه‌ندین په‌یجه‌وه ته‌شهیری پێكردووین".
له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەت لەبەرواری ١٨/٦ کە پشوی ڕەسمی بو وە سێیەم ڕۆژی جەژن بو، سەردانی ناو بازاڕی شاری هەڵەبجەی کرد، پاش پشکنینی ورد بۆ چەندین نانەواخانە دەرکەوت کە دو نانەواخانە گرانفرۆشی ده‌کات، لیژنەکەمان غەرامەی کرد بەپێی ڕێنمای یاسایی، پاش بڵاوکردنەوەی کاروچالاکی لیژنەکەمان لەپەیجی ڕەسمی قائمقامیەت."
ده‌شڵێت، "بڕیار کەمال بەکۆمێنت لەچەندین پەیج تەشهیرو بێ ڕێزی کرد بەلیژنەکەمان.. لیژنەکەمان به‌ئەرکی سەرشانی خۆیزانی سکاڵای کرد لەدژی ناوبراو لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە.. ئێستا پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆکراوەتەوەو دۆسیەکەی لەمحکەمەیە."
بەهۆی نوسینی کۆمێنتێک لەپەیجێکی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبوک، لەڕۆژی چوار شەممەوە ئەو گەنجە کە ناوی بڕیار کەمال محەمەد زیندانیی كراوه.